بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەشیر حەداد جێگری دووهەمی پەرلەمانی عێراق ئەوڕۆ (یەکشەممە) لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی فەرمی ئەو وڵاتە (واع)، سەبارەت بە ئامانجەکانی سەفەری وەفدی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بۆ شاری بەغدا، ڕایگەیاند: ئەو سەفەرە لە چوارچێوەی ڕاگۆڕینەوە و بەرزکردنەوەی هاوئاهەنگی نێوان ناوەند و هەرێم بە تایبەت لە بوارەکانی دارایی و وزە و هەندێک لایەنی ئابووریی هاوپەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا ئەنجام دراوە.
حەداد کە هاوکات ئەندامێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستانە، ڕاشیگەیاند: دابەزینی نرخی نەوت و پەرەسەندنی ئیپیدیمیی کۆرۆنا، هەموو لایەنەکان و هەرێمی ناچار لە گفتوگۆ و هاوئاهەنگی بۆ دەرچوون لەو قەیرانە کردووە.
ناوبراو وێرای ئاماژە بە ئەنجامی دیدارەکان لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپاردەی عێراق، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئیدارەی وڵات و هەندێک وەزیری کابینەکەی، وتیشی: بی گومان هەرێم لەوە ئاگادارە کە هەر جۆرە کاریگەرییەکی ئابووری لە عێراق، کاریگەری لە سەر ئابووریی هەرێمیش دەبێت.
............
340